شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-04-24 08:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان جەخت لە پتەو کردنی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش دەکەنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە شاری هەولێر، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و لەگەڵیدا کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی کوردستان TV بڵاوی کردەوە لە کۆبوونەوەکەدا سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا و شاندی یاوەری بۆ بەغدا و لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنەکانی نێوان عێراق و تورکیا بە گرینگ و مێژوویی و فاکتەری گەشەپێدان و ئارامی وەسف کرا.

هەر لەو کۆبوونەوەیدا جەخت لە بەرەوپێشچوون و فراوانبوونی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرایەوە، ئەویش لەپێناو پتەوتربوونی سەقامگیریی هەرێمایەتی و هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە بوارە جۆراوجۆرەکان و قووڵترکردنی بنەماکانی دراوسێتی و برەودانی پەیوەندییە ئابوورییەکان.

دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

لایخۆیەوە مەسعوود بارزانی لەبارەی دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "خۆشحاڵ بووم ئەمڕۆ لە کوردستان پێشوازیم لە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کرد". لەو دیدراەدا "باسمان لە رێگەکانی بەردەوامی هاوئاهەنگییەکان کرد بۆ بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان و تورکیا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە