دایە مەقبوولە جارێکی تر بە تۆمەتی یارمەتیدانی پەکەکە ڕەوانەی زیندان کرا
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- مه‌قبووله ئۆزەری تەمەن ۸۱ ساڵ جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە، دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌تۆمه‌تی هاوکاریکردنی په‌که‌که ده‌ستگیرکرابوو.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌قبووله ئۆزەری تەمەن ۸۱ ساڵ کە لە ۹‌ی ئایاری ۲۰۲۲ لە ناوچەی ئەدرمیتی شاری وان بە تۆمەتی یارمەتیدانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستگیرکرا و لە ۷ی ئەیلول ئازادکرا، دوای ڕاپۆرتی پەیمانگه‌ی پزیشکی دادوەری (ATK) کە ده‌ڵێت، مەقبوولە ئۆزەر دەتوانێت لە زیندان بمێنێتەوە، ده‌ستگیرکرایه‌وه.
ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا بڵاوی کردەوە، مه‌قبووله ئۆزەر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست نەخۆشییهوه ده‌ناڵێنێت، چووەتە دادگای وان و لەوێ دەستبەسەر کراوە، دواتر ڕەوانەی زیندان کرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێک داوای ئازادکردنی مەقبوولە ئۆزەر کراوه به‌ڵام به‌بیانووی "نەبوونی هەلومەرجی یاسایی" داواکارییەکان ڕەتکراوەتەوە.
گالەری وێنەکان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران