شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-06-02 12:23 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ: پارتی و یەکێتی مانگانە ٧٠٪ی داهاتی خاڵە سنووریەکان دەبەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئیدعا دەکات کە دوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێم (پارتی و یەکێتی) 70 لە سەدی داهاتی دەروازە سنوورییەکان بۆ خۆیان دەبەن.

کوردپرێس:

کاوە عەبدولقادر جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "پارتی و یەکێتی مانگانە ٧٠٪ی داهاتی خاڵە سنووریەکان بۆ خۆیان دەبەن و نایگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی"، دەشڵێت، "دزی و تاڵانکردنی سەروەت و سامانی وڵات بووەتە بەشێک لە فەرهەنگی ئەو دوو هێزە حکومڕانە، کە ئەنجامەکەی کارەسات و برسی بوون و بێ موچەیی و ماڵوێرانی بووە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان."

کاوە عەبدولقادر لە فەیسبووک بابەتێکی بە ناوی "دەبێت لە دونیادا هەبێت لەمانە خراپتر؟" بڵاویکردەوە و تیایدا هاتووە، "پارتی و یەکێتی مانگانە ٧٠٪ی داهاتی خاڵە سنوریەکان بۆ خۆیان دەبەن و نایگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی"، دەشڵێت، "پارتی تەنها ٢٠٪ی داهاتی نەوت دەگەڕێنێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی."

ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەم مانگە یەکێتی داهاتی سلێمانی دەست بەسەردا گرتووە و نەیگەڕاندووەتەوە بۆ حکومەتی هەرێم، لەبەرامبەریشدا پارتی دەستی بەسەر ئەو ٢٠٪ی داهاتی نەوتەدا گرتووە و کێشایەوە بۆ بانکەکانی خۆی."

کاوە عەبدولقادر باسی دەشڵێت: "لەم مانگەدا لە کۆی زیاتر لە تریلیۆنێک و ٥٠٠ ملیار دیناری داهاتی نەوتی و نانەوتی تەنها ٢٠٠ ملیار دینار گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی."

ناوبراو راشیگەیاندووە، "دزی و تاڵانکردنی سەروەت و سامانی وڵات بووەتە بەشێک لە فەرهەنگی ئەو دوو هێزە حکومڕانە، کە ئەنجامەکەی کارەسات و برسی بوون و بێ موچەیی و ماڵوێرانی بووە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان"، وتووشیەتی، "ئێستا ئێوە بڕیار بدەن دەبێت لە دونیادا هەبێت لەمانە خراپتر؟"

ئەوەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا تەنها موچەی وەزارەتی تەندروستی و دارایی و ناوخۆ و پێشمەرگە دابەشکراوە و لێبڕینی ٢١٪ی موچەش بەردەوامە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دابوو هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشبکات، بەڵام لەم مانگەدا دابەشکردنی موچە دواکەوت، لەسەر ئەوەش پەرلەمانتارانی یەکێتی و پارتی بە نەگەڕاندنەوەی داھات و درەنگ دابەشکردنی موچە یەکتریان تۆمەتبارکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە