مەرگەساتی هەڵەبجە لە دڵماندا دەمێنێتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد شیاع سوودانی، لە یادی 36 ساڵەی کارەساتی هەڵەبجەدا دەڵێت: "بە ئازارەوە یادی ئەم تاوانە و قوربانیانی دەکەینەوە".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پۆستێکدا لە ئەکاونتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس، ڕایگەیاندووە: "ئەم تاوانە بۆ نەوەکانمان دڕندەیی رژێمی گۆڕبەگۆڕ و تاوانەکانی بەرامبەر بە گەلی کورد و تەواوی گەلی عێراق دووپاتدەکاتەوە".
سوودانی ئەوەی نووسیوە: "ئەم مەرگەساتە لە دڵماندا دەمێنێتەوە، هانماندەدات زیاتر بکەین بۆ بەهێزکردنی سیستمی دیموکراسیمان".
هەوڵەکانی حکوومەت بەردەوامە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ گەلەکەمان کە تووشی نادادپەروەری هاتووە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران