شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-03-16 08:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جارێکی دیکە ئەنجومەنی ئەورووپا داوایەکی بەپەلە ئاراستەی تورکیا دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ئەنجوومەنی ئەورووپا دوای سێ ڕۆژ کۆبوونەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، داوایکرد  سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە ئازاد بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی ئەورووپا رۆژی سێشەممە ۱۲ی ئاداری ۲۰۲۴ لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکرد و تاوەکوو ڕۆژی هەینی ۱۵-۰۳-۲۰۲۴ بەردەوام بوو.

ئەنجوومەنی ئەورووپا داوای لە تورکیا کرد، هەرچی زووە سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکات. ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەر دەمیرتاش ئازاد نەکرێت، مانگی حوزەیرانی ۲۰۲۴ کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکرێت و ئەوجارە هۆشداری بە تورکیا دەدرێت.

زیندانیکردنی دەمیرتاش لە کاتێکدایە پێشتریش  دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا دوو جار داوای ئازادکردنی ئەو سیسەتمەدارە کوردەیان کرد بەهۆی ئەوەی هیچ بەڵگەیەک نەبوو  لە رێگەیەوە دەمیرتاش بە تاوانی تیرۆر سزا بدرێت، بەڵام تورکیا هەر دوو جارەکە بڕیارەکەی دادگای ئەوروپای ڕەتکردەوە.

بەپێی مادەی ۴۶ـی رێککەوتننامەی ئەورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤ، بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا پابەندکەرن بۆ وڵاتانی ئەندام کە تورکیا یەکێکیانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە