شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-02-20 13:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خەڵکی ۵۳ وڵات بەبێ ڤیزای پێشوەختە دەتوانن سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند خەڵکی ۵۳ وڵاتی جیهان، دەتوانن بەبێ ڤیزای پێشوەختە بێنە هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،  بەپێی رێنماییەکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتییانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، چین، رووسیا، ئوسترالیا، نیوزلەندا، ژاپۆن، کۆریای باشوور، کەنەدا، ئیمارات، کوێت، قەتەر، تورکیا، ئێران، لاتیڤیا، لیتوانیا، لۆکسەمبۆرگ، ماڵتا، هۆڵەندا، نەرویج، پۆڵەندا، پورتوگال، رۆمانیا، سلۆڤاکیا، سلۆڤینیا، ئیسپانیا، سوید، سویسرا، نەمسا، بەلجیکا، بەرازیل، بولگاریا، کرواتیا، قوبرس، یۆنان، چیک، دانیمارک، ئیستۆنیا، فنلەندا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هەنگاریا، ئەلبانیا، ئێرلەندا، ئایسلەندا، ئیتاڵیا، لوبنان، ڤاتیکان، لیخنشتاین، سعوودیە، عومان، بەحرێن، ئوردن  تەنیا لە فڕۆکەخانەکان یاخود دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، پاسپۆرت پێشکەش دەکەن و ڤیزای ئەلیکترۆنی وەردەگرن و دێنە ناو هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەرجێکی دیکەی سەردانیکردنی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانە بەبێ وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختەی داناوە، کە دەبێت پاسپۆرتی پێشکەشکار بە لایەنی کەمەوە شەش مانگی مابێت بەسەربچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە