دەسەڵاتداران درێژکراوەی ستراتیژی وڵاتە دەرەکییەکانن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، دەسەڵاتداران، هێندەی درێژکراوە و پابەندی ستراتیژ و کارنامەی وڵاتە ناوچەیی و دەرەکییەکانن، هێندە کارکەر و دەربڕ و وابەستەی خەڵکی وڵاتەکە نین.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڤاڵ ئەبووبەکر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسی، تا دەسەڵاتداریی بێسەری قۆرخکراوی سەپێنرا و هەبێت، هەر کەس و هێزێکی دەرەکیی و بیانیی، دەوڵەتیی یان نا دەوڵەتیی، ڕێپێدراو یان قاچاخ و یاساخ؛ کە بەهەر بەهانە و هۆ و دۆخێک هاتبێتنە وڵاتەکەوە، ئەگەر لە پەنجەرەشەوە دەریانبکەیت؛ لە دەرگاوە دێنەوە ژوورەوە.
دەشڵێت: ئەوەی ڕێ لە هێزی بیانیی دەگرێت بێتە ناوەوە، یان ناچاریان دەکات بچێتەدەرەوە؛ ئیرادە و تێکۆشان و دەوڵەتداریی و سەربەخۆیی و هاوڵاتی سەنتەریی و یاسا سەروەریی و دادپەروەریی و دامەزراوە دەستورییەکان.
بۆچوونی بەکارهێنەران