شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-02-12 08:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە دێرەزوور و مەنبج ۶ شەڕڤانی هەسەدە گیانیان لەدەست دا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات کوژارنی ۵ شەڕڤانیان لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور و شەڕڤانێکی دیکەشیان لە مەنیج ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکردەیەکی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دێرەزوور بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، "ڕۆژی هەینی ۵ چەکدار لە هێزەکانیان شەهیدبوون و یەکێکی دیکەش بێسەروشوێن بوو، ئەوەش بەهۆی هێرشێکەوە، کە لەلایەن گرووپێکی سەر بە رژێمی سووریاوە ئەنجامدراوە، کە دزەیان کردووەتە ناو یەکێک لە بارەگاکانیانەوە".

هەسەدە لە ڕاگەێنراوێکدا، کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، "لە هێرشێکی خیانەتکارانە و ترسنۆکانەدا لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژێمی سووریاوە بۆ سەر گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، پێنج لە شەڕڤانەکانمان شەهیدبوون".

ئاماژەیان بەوەشکرد، یەکێک لە شەڕڤانەکانیان لە مەنبج، لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی تورکیادا بۆ سەر هێزەکانیان، گیانی لەدەست داوە.

هەسەدە بەڵێنیدا کە ئەم هێرشانەی سووریا بە ناوی فریودەرەوە ئەنجامیان دەدات، وەڵامیان دەدرێتەوە و ئەنجامدەرەکانیان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە