وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان داوا دەکات دادگای فیدراڵی سکاڵاکەی یەکێتی ڕەتبکاتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان داوا لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دەکات، سکاڵاکەی دژی کورسی پێکهاتەکان ڕەتبکاتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا دەڵێت: ئەگەر دادگای فیدراڵی لە دەرەوەی ئیرادەی پێکهاتەکان، بڕیار بدات، دەبێتە دژایەتیکردنی مافەکانیان و کاریگەریی نەرێنی لەسەر دۆخی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان دەبێت و بە تەواوەتیی ڕەتیدەکەنەوە.
ئه‌و وه‌زیره‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو: "هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک له پرسی پێکهاته‌کان یاخوود کورسی کۆتاکان بکرێت، ده‌بێت به راوێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پێکهاته‌کان بکرێت، هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئێمه بکرێت، ڕه‌تیده‌که‌ینه‌وه".
بۆچوونی بەکارهێنەران