شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-02-09 06:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

میت کوژرانی یوونس دەمیر ئەندامی سەرکردایەتی پەکەکەی ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە ئۆپەراسیۆنێکیی دەزگای هەواڵگریی تورکیا ئەندامێکی باڵای پەکەکە بە ناوی یونس دەمیر بە ئامانجگیراوە و گیانی لەدەستداوە.

کوردپرێس:
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی تورکیا یوونس دەمیر، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە و لە تورکیا ناوی لە لیستی سووری داواکراوانی تیرۆرە.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، "شڤان گەڤەر" کۆدناوی یوونس دەمیرە و میت پێشتر ناوی ئەو گەریلایەی خستووەتە لیستی ئامانجەکانییەوە. هەروەها لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپۆڵەوە داواکراوە. 

ئاژانسەکەی تورکیا هەروەها دەڵێت، یوونس دەمیر بەتایبەتی ڕاسپێردرابوو بۆ بەرپەرچدانەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ-قوفڵ. ئەو مەشقی بەو گەریلایانە کردووە کە بەرەنگاری سوپای تورکیا دەبنەوە و هاوکات بەرپرسی پلاندانان و هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بووە لە عێراق. بەگوێرەی هەمان سەرچاوە دەمیر لەوکاتەدا لە ئامادەکاری بووە بۆ ئەوەی گورز لە سەربازانی تورکیا بوەشێنێت. بەڵام دەزگای هەواڵگریی تورکیا لەڕێی ئۆپەراسیۆنێکەوە کە بە "ئۆپەراسیۆنی خاڵ" دەناسرێت، دەمیری کردووەتە ئامانج.

تاوەکوو ئێستا هیچ ڕاگەیێندراوێک لەلایەن میدیای نزیک لە پەکەکە لەمبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە