شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-02-04 17:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی فینله‌ندا کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئانو سارێلا باڵیۆزی فینله‌ندا له‌ عێراق، دۆخی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ند بابه‌تێكی تریان تاوتوێی كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوان­كردنى هاريكاريى هاوبه‌شى فينله‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ بواره‌ جياكاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌شداريى فينله‌ندا له‌ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا ده‌ربڕى و ستايشى پشتگيريى فينله‌نداى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى هێزه‌كانى فينله‌ندا كرد كه‌ هێشتا له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌ركدان.

كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له‌ ئۆكراينا و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە