شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-02-01 07:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ئەمریکا لەسەر مەسعوود بارزانی و کوڕەکانی سکاڵا تۆمار کراوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- نووسەرێکی بەناوبانگ ڕایدەگەیەنێت لە دادگای ئەمریکا سکاڵا لەسەر مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کوڕەکانی تۆمار کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایکڵ ڕۆبن نووسەر و توێژەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس تویتێکی بڵاو کردەوە و  باسی لە دامەزراوەیەک بە ناوی دامەزراوەی قوربانیانی کورد و دوو کەس کردووە بە ناوەکانی ماکی ڕیڤێند و جۆن کە سکاڵایان دژی هەریەکە لە مەسعوود بارزانی، مەسروور بارزانی و وەیسی بارزانی تۆمارکردووە".

بەوتەی مایکڵ ڕۆبن، سکاڵاکە لە دادگای واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بە ژمارەی کەیسی (1:24-cv-00278) تۆمارکراوە، هاوکات ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی سەرۆکی پارتی و کوڕەکانی کراون بریتین لە تۆمەتەکانی "کوشتن، ڕفاندن و ئەشکەنجەدان".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە