شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-31 13:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوو درۆن لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خرانە خوارەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ چوارشەممە، دوو درۆن لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خراونەتە خوارەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەوروبەری کاژێر ۰۴:۰۰، دوو درۆن لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خراونەتە خوارەو و خستنە خوارەوەی درۆنەکان هیچ زیانێکیان نەبووە.

هەر لەمبارەوە ژمارەیەک هاونیشتمانی لە هەولێر ڕایانگەیاندووە: دەنگی بەرزیان لە نزیک فڕۆکەخانەی شارەکەوە بیستووە. سەرچاوەیەکیش لەنێو فڕۆکەخانەی هەولێر دەڵێت: ئەو دەنگە بەرزەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە نزیک فڕۆکەخانەکەوە بیستراوە هێرشی درۆنی نەبووە، بەڵکوو مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانان بووە.

نیگەرانی ئەو هاونیشتمانییانە لەوێوە سەرچاوە دەگرێت کە لە ماوەکانی رابردوودا چەندین جار بە درۆن هێرشکراوەتە سەر دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان.

بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا- پێنتاگۆن، لە ۱۷ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا، گرووپە چەکدارەکان نزیکەی ۱۶۵ هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و ناوچەکەدا، کە بەشێک لەو هێرشانە بۆ نزیکی فڕۆکەخانەی هەولێر بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە