شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-29 11:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرش نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژەتیرۆری کوردستان ڕەتی‌دەکاتەوە هیچ هێرشێک کرابێتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و دەڵێت "هەواڵی هەڵە" بڵاو کراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا گوتی: "لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی ڕاگەیاندنی سەر بە میلیشیاکان وا بڵاو کرایەوە گوایە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

هاوکات لە ژمارەیەک کەناڵی ناوخۆیی هەرێمیش بەبێ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە و بەدواداچوونی میدیایی، ئەو هەواڵەیان بڵاو کردەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، گرووپی "موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە راگەیێندراوێکدا کە ڕۆژی یەکشەممە لە کەناڵی تەلەگرامی خۆی بڵاوی کردەوە، "هێرشێکی درۆنیمان کردە سەر بنکەی هێزەکانی داگیرکەر لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر."

لەو بارەیەوە دژەتیرۆر دەڵێت، "ئەم هەواڵە بێ‌بنەما و ناڕاستە و هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە