شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-28 09:14 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا نیگەرانە لەوەی کە تورکیا فڕۆکەی F-16 لە دژی کوردەکانی سووریا بەکار بێنێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- سەرەڕای ئەوەی کە ژمارەیەک لە یاسادەنەرانی ئەمریکی پشتگیرییان کرد لە فرۆشتی نەوەی نوێی فڕۆکەی جەنگیی ئیف 16 بە تورکیا ئەوەش پاش ڕازی بوونی تورکیا بە ئەندامێتیی سوید لە ناتۆ بەڵام نەیانشاردۆتەوە کە نیگەرانن لەوەی کە ئەنقەرە ئەو فڕۆکەیە لەدژی کوردەکانی سووریا بەکار بێنێت.

بەپێی هەواڵی کودپرێس، ئیدارەی ئەمریکا پاش سێ ساڵ لە داخوازیی تورکیا بۆ کڕینی نەوەی نوێی فڕۆکەی ئیف 16 و پاش ئەوەیش کە ئەنقەرە ڕەزامەندیی نیشان دا بۆ بەئەندام بوونی سوید لە ناتۆ، داوای لە کۆنگرێس کردووە ڕازی بێت بە واژۆ کردنی ئەم گرێبەستە 23 ملیار دۆلارییە.


ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرە ڕەزامەندیی خۆیان نیشان دا بە فرۆشتنی ئیف-16 بە تورکیا. گرێگوری میکس، نوێنەری دیموکرات و ئەندامی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێس یەک لەوانەیە کە ڕەزامەندی نیشان داوە بەڵام بەمەیشەوە ڕایگەیاندووە کە نیگەرانە لەوەی کە تورکیا ئەم فڕۆکەیە لەدژی کوردەکانی سووریا بەکار بێنێت. ناوبراو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس داوای لە تورکیا کردووە خۆی بەدوور بگرێت لە زیاتر کردنی گرژییەکان لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا.


سیناتۆر کریس وان هالێن، ئەندامی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکایش هۆشداری داوە لە پاشهاتەکانی پەلەکردن لە پەسەند کردنی داخوازییەکەی تورکیا و فرۆشتنی نەوەی نوێی فڕۆکەی ئیف-16ی ئەمریکی بەو وڵاتە.


ناوبراو بە ڕۆیتێرزی وتووە: تورکیا لەسەردەمی سەرۆک کۆمارێتیی ئەردۆغاندا هاوبەشێکی وەفادار بۆ ناتۆ نەبووە.


وان هالێن ئاماژەی داوە بە هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆسەر کوردەکانی سووریا و دەڵێت: من هێشتا پرسیارم هەیە لە هێرشەکانی ئێستای ئەردۆغان بۆسەر هاوپەیمانە کوردەکانی ئەمریکا لە سووریا و هەروەها پشتگیری کردنی لە وڵاتی ئازەربایجان لە شەڕی قەرە باغدا.


ژمارەیەک لە بەرپرسانی کوردی سوریاش نیگەرانیی خۆیان لە فرۆشتی فڕۆکەی ئیف-16ی ئەمریکی بە تورکیا نەشاردۆتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە