شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-25 06:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆشکی سپی گڵۆپی سەوز بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی F16 بە تورکیا هەڵدەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ئیدارەی ئەمریکائاماژەی بەوەدا کە فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف ١٦ بە ئەنقەرە لەگەڵ بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی نەتەوەیی ئەمریکا و تورکیا و هاوپەیمانانی ناتۆ دەگونجێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لەزاری بەرپرسێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکاوە دەڵێت: "جۆ بایدن هەر لەسەرەتاوە پشتگیری لە نوێکردنەوەی هێزی ئاسمانی تورکیا لە فڕۆکەی ئێف-١٦ کردووە".

ئاماژەی بەوەش کرد: فرۆشتنی فڕۆکەکان بە تورکیا دەبێتە هۆی زیادکردنی کارکردنی هاوبەش لەناو ناتۆ و لە بەرژەوەندی نیشتمانی ئەمریکادایە.

 ڕوونیشیکردەوە، کۆنگرێس ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە فرۆشتنی چەک بە وڵاتانی دەرەوە، ئێمەش لەگەڵ کۆنگرێس کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.

 هەر لە هەمان چوارچێوەدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لایەنی ئەمریکی پێشوازی لە پەسەندکردنی پەرلەمانی تورکیا بۆ ئەندامێتی سوید لە ناتۆ دەکات و ئاماژەی بەوەدا کە ئەندامێتی سوید دەبێتە هۆی بەهێزکردنی هێزی هاوپەیمانییەکە.

 دەشڵێت، بایدن لەمێژە کراوە بووە سەبارەت بە پاڵپشتیکردنی فڕۆکەکانی ئێف ١٦ی تورکیا و ئەم فرۆشتنە پاڵپشتی بەرژەوەندییە ئەمنییە نیشتمانییەکانی ئەمریکا و تورکیا و هەموو هاوپەیمانەکانی ناتۆ دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە