یەکێتیی نیشتمانی پۆستى پارێزگارى که‌رکووک به مافى خۆى ده‌زانێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژى یه‌کێتى ده‌ڵێت یه‌کێتى به پێویستى ده‌زانێت گفتوگۆ له‌باره‌ى پۆستى پارێزگارى که‌رکووک ده‌ست پێ‌بکات و ئه‌و پۆسته‌ش به مافى خۆى ده‌زانێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژى یه‌کێتىی نیشتیمانیى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: یه‌کێتى له‌هه‌ردوو کۆبوونه‌وه‌که‌ى مه‌کته‌بى سیاسى باسى چه‌ند ته‌وه‌رێکى کردووه له‌وانه پرسى ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌تایبه‌ت له که‌رکووک.
سه‌عدى پیره ده‌شڵێت، یه‌کێتى له‌گه‌ڵ داواى مووچه‌خۆرانه بۆ مافه‌کانیان، به‌ڵام هه‌رگیز له‌گه‌ڵ بایکۆت نیه و بهرێگهچارهى کێشه‌کانى نازانێت.
ناوبراو ووتیشى، یه‌کێتى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه و داواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ده‌کات و جه‌خت ده‌کاته‌وه، چه‌ند واده‌یه‌ک بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن باسى لێوه‌ده‌کرێت و تائێستا بریارى کۆتایی نه‌دراوه.
بۆچوونی بەکارهێنەران