شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-22 09:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی وەڵامدانەی ڕەوادا وەڵامی تورکیامان دایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هەسەدە ڕایگەیاند لە چوارچێوەی "وەڵامدانەی ڕەوا"دا بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات جێبەجێ کردنی هەشت ئۆپەراسیۆنیان دژ بە هێزەکانی تورکیا و میلیشیا چەکدارەکانی سەر بەوان ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی "هەسەدە" زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ڕاگەیاند، کە دژ بە سوپای تورکیا و میلیشیاکانیان ئەنجامیان داوە، یەکێک لەوانە هێرشێکی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج بوو، بۆ سەر پێگەیەکی میلیشیاکانی لایەنگری تورکیا، لە گوندی ئەلسەیدا، نزیک بە گوندی شوهەیب لە گوندەواری مەنبەج، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چوار ئەندامی میلیشیاکە کوژران.

بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، ئۆپەراسیۆنی دووەمیان لە میحوەری عەین عیسا ئەنجام‌داوە، کە بە چەکی قورس خاڵێکی پشکنین و بنکەیەکی تورکیای لە گوندی ئەلشرکراک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا کردووەتە ئامانج، بەبێ ئەوەی زیانەکان پشتڕاست بکرێتەوە.

هەروەها هەسەدە دوو ئۆپەراسیۆنی هاوتەریبی بە چەکی قورس له گوندی تینا و موعەلەق له باشووری شارۆچکه ی گرێ سپی دژ بە هێزە تورکییەکان ئەنجام‌داوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، شەڕڤانانی هەسەدە توانیویانە بچنە ناو بنکەیەکی سەربازی تورکیاوە لە گوندی ئەلسەلیبی لە رۆژئاوای گرێ سپی و زیانی بەرچاویان پێ گەیاندوون.

ئەو ئۆپەراسیۆنانە بووەنەتە هۆی کوژرانی 17 ئەندامی میلیشیا ئۆپۆزسیۆنەکانی سەر بە تورکیا و دوو سەربازی تورکیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە