شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-20 12:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕووسیا و ئەمریکا بەرپرسیاری هێرشەکانی تورکیان بۆ سەر کوردستانی سووریا

پوختەی هەواڵ
بەدران چیاکورد، هاوسەرۆکی لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی بەڕێوبەریی خۆسەریی، ڕاستەوخۆ ئیدارەی ئەمریکا و فیدراسیۆنی ڕووسیای لە هێرشەکانی تورکیا لە ناوچەکە بە بەرپرسیار زانی.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

 چیاکورد لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، "هێرشەکانی تورکیا بەشێکن لەو شەڕی قڕکردنەی کە حکوومەتی تورکیا لە دژی پێکهاتەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامی دەدات".

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هێرشانە بە "تاوانی جەنگی ڕێکخراو بەتەواوی دادەنرێن، هەربۆیە پێویستە کار لەسەر لێپێچینەوەی یاسایی و دادوەریی بەرپرسانی رژێمی تورکیا بکرێت".

ناوبراو جەختیشی کردەوە، کە "هەریەک لە ئەمریکا و ڕووسیا دەبێت فشار بخەنە سەر لایەنی تورکیا، بۆ ئەوەی دەستدرێژییەکانیان ڕابگرن و دووبارەی نەکەنەوە، هەروەها هێزەکانیان پابەندن بە مافی وەڵامدانەوە بۆ ئەو هێرشە دوژمنکارانەی لەو ناوچانەوە ئەنجام دەدرێن، کە تورکیا و میلیشیاکانی سەربە ئەنقەرە داگیریان کردووە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە