سه‌رۆكی هه‌رێم و باڵيۆزى ئه‌مريكا ڕه‌وشى سياسى عێراقیان تاوتوێ كرد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونههكانيدا له به‌غدا، له‌گه‌ڵ ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق كۆ بووه‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له كۆبوونه‌وەکەدا ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى سياسى و ئه‌منيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، بيروڕايان گۆڕييهوه، هه‌روه‌ها باسيان له دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و ڕێگرى له فراوانبوونى ئاڵۆزييهكان. له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران.
#عێراق
#کوردپرێس
#ئەمریکا
#حکوومەتی هەرێمی کوردستان
#نێچیرڤان بارزانی
#ئالينا ڕۆمانۆوسكى
#باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران