ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى مامۆستایانى ناڕازى داوای خۆپیشاندانى به‌رفراوان له گشت ناوچه‌کان ده‌کات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى مامۆستایانى ناڕازى ئەمڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ى وه‌ک واده‌ى خۆپیشاندانى فراوان له‌گشت ناوچه‌کانی هەرێمی کوردستان دیارى کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى مامۆستایانى ناڕازى له لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند، ئەمڕۆ ۱۴/۱/۲۰۲۴ کاتژمێر ۱۰ له ۱۳ شار و شارۆچکه‌ى جیاواز خۆپیشاندان ده‌که‌ن و به‌رده‌وامى به‌بایکۆت ده‌ده‌ن.
مامۆستایانى ناڕازى ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو، خه‌باتى مه‌ده‌نى درێژه پێده‌ده‌ن تا ده‌گه‌نه ئامانجه‌کانیان.
لایخۆشیه‌وه نوێنه‌رى مامۆستایانى وانه‌بێژ ڕایگه‌یاند، مامۆستایانى وانه‌بێژ ئەمڕۆ په‌یوه‌ندى بهخوێندنگهکانیان ناکه‌ن و چاره‌نووسى خوێندکاران له ئه‌ستۆى حکوومه‌تى هه‌رێمه.
بۆجارى سێیه‌مه به‌رپرسانى په‌روه‌رده واده بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى ده‌وام له‌وناوچانه دیاریده‌که‌ن که بایکۆتى پرۆسه‌ى خوێندنى تێداکراوه و مامۆستایان پێوه‌ى پابه‌ند نابن.
#کوردپرێس
#حکوومەتی هەرێمی کوردستان
#بوودجە
#مووچە
#سلێمانی
#خۆپیشاندان
#مامۆستایانی ناڕازی
#وانەبێژ
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران