شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-10 08:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هه‌سه‌ده‌ کوژرانی بەرپرسێکی داعش ڕادەگەیەنێت

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- یەکینەکانی دژە تیرۆری کوردستانی سووریا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەرپرسێکی ڕێکخراوی تیرۆریستی (داعش)یان كردە‌ ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکرات لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاوی‌کردووه‌تەوە، ئاماژەی بەوەکردووه‌: لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە گوندی جەرزی لە گونده‌واری دێرەزووری رۆژهەڵاتی سووریا بەرپرسێکی ڕێکخراوی داعش بەناوی "محەممەد عەتیە" لە شوێنی خۆ حەشاردانیدا چاودێری دەکرا، دوای ئەوەی گەمارۆدرا بۆ دەستگیرکردنی، تەقەی لە ئەندامانی "هەسەدە" کردووە، دوای وەڵامدانەوەی كوژراوه‌.

هه‌سه‌ده‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌ "عەتیە" بەرپرسیار بووە لە كرده‌ی تیرۆركردن له‌ ناوچەکە و دەستی هەبووە لە بەئامانجگرتنی هێزه‌ ئەمنی و سەربازییەکانی هه‌سه‌ده‌، هەروەها دەستی هەبووە لە تیرۆرکردنی کەسایەتییە مەدەنییەکان کە لە چوارچێوەی ئەنجومەنی مەدەنی لە دێرەزووردا کاریان كردووه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا سەرجەم ئەو چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی و بەڵگەنامە کەسییەکان کە لەبەردەستی ئەو بەرپرسەی داعشدا بوون، دەستیان بەسەردا گیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە