شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-09 07:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆ دەبنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆ دەبنەوە کە هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندووە "لە چەند رۆژی داهاتوودا پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆ دەبنەوە، مەکتەبی سیاسی هەردوولا بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکارییەکانیان تەواوکردووە، ئەوەی ماوەتەوە دیاری کردنی ڕۆژی کۆبوونەوەیە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، چەندین دۆسیە هەن پارتی و یەکێتی گفتگوگۆی لەبارەوە دەکەن، بە تایبەت دوای ئەوەی لە دوایین کۆبوونەوەدا بڕیاریاندا لە رێگەی کەسانی تایبەتمەندەوە کێشەکان دیاریبکەن و چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزنەوە.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ناوخۆی هەرێم و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم تاوتوێ بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە