شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-12-26 07:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشی تیرۆریستیی گرووپە لە یاسا دەرچووەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ئیدانە دەکەین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، گرووپە لە یاسا دەرچووەکان هەوڵ دەدەن دەستدرێژی بکەنە سەر بنکە عێراقییەکان کە لە بەشێکیاندا هەندێک ڕاوێژکار و هێزەکان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێدایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەحیا ڕەسوول لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەربارەی هێرشەکەی سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بڵاوی‌کردووەتەوە، دەڵێت "ئەو کارە تاوانکارییانە ئامانجیان زیانگەیاندنە بە بەرژەوەندییەکانی عێراق و پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی".

ئەوەشی خستەڕوو، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێری کردووەتە ئامانج کە ئێمە ئەم کردەوە تیرۆریستییە ئیدانە دەکەین و هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکان کاردەکەن بۆ گەیشتن بە بکەرانی ئەو کردەوەیە بۆ ئەوەی بە سزای خۆیان بگەیەندرێن.

یەحیا ڕەسووڵ ئاماژەی بەوەش کرد، لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بریندار هەبوون و کێشەی بۆ کاروباری فڕۆکەخانەکەش دروست کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە