شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-12-25 10:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشەکانی تورکیا قەیرانی سووریا قووڵتر دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بەڕێوبەری خۆسەری لە كوردستانی سووریا داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەكات چاودێری هێرشە ناڕەوانەكانی تورکیا بكەن بۆ سەر دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوبەری خۆسەری داوای لە هەموو ئەو هێزانە کرد کە سەقامگیری و ئاسایشیان دەوێ هەڵوێستیان هەبێت بۆ ڕێگری لە هێرشەکانی توركیا بگرنەبەر، داواشی لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد کە لێکۆڵینەوە ئەنجام بدەن و لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان پێکبهێنن بۆ چاودێری و بەڵگەکردنی هێرشەکانی تورکیا.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەكە ئاماژە بە کاریگەری ئەو هێرشانە و کاردانەوەکانی لەسەر بوارەکانی خزمەتگوزاری و ڕەوشی مرۆیی دانیشتوان كراوە و هۆشداری دراوە لە کاریگەری نەرێنی لە سەرتاسەری ناوچەكە، ڕێگری کردن لە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و قووڵ‌کردنەوەی قەیرانەکان لە هەموو ئاست و بوارەکاندا.

شایانی باسە ئێوارەی ڕۆژی شەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندەواری قامشلۆ و دێرک، دامەزراوە نەوتی و خزمەتگوزارییەکانیان کردە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە