وەزارەتی بەرگریی تورکیا كوژرانی ۶ سەربازی وڵاتەکەی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- بەگوێرەی ڕاگەیهندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە دوایین هێرشی پارتی کرێکارانی کوردستاندا، شەش سەربازیان کوژراون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەراگەیهندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لە هێرشەکەدا سەرەتا سێ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون، بەڵام سێ سەربازی دیکە لەو چوار سەربازەی بریندار بووبوون، لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا، بەمەش ژمارەی کوژراوانی سەربازانی تورکیا لەو هێرشەی پارتی کرێکارانی تورکیا بۆ شەش کەس بەرزبووەوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیهندراوەکەی تورکیادا هاتووە، هێرشێکی ئاسمانیی کتوپڕ کرایە سەر ئەو ئامانجانەی لەناوچەکە دیاریکرابوون، لە ئاکامدا چوار چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان کراونەتە ئامانج.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران