شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-12-21 08:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمەڵە شێعری "خەوگڕان" بڵاو کرایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی فەرهەنگ و هونەر- نوێترین کۆمەڵە شیعری شاعیری گەنجی کوردستانی "جەماڵ موڵایی" لە چاپ در و ئێستا بۆ هۆگرانی ئەدەبی کوردی لەبەردەستە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم کۆمەڵە شیعرە کە لەلایەن بڵاڤگەی "دیباچە" و لە ۵۰۰ نوسخە و لە کرماشان بڵاو کراوەتەوە نوێترین شیعرەکانی جەماڵ موڵایی-یە کە لە سێ ساڵی ڕابردوودا گوتوویە و بیرۆکە و فۆرمێکی جیاوازی لە بەرهەمە پێشووەکانی هەیە.

"عەکسێکی تەواو قەد لە مردنم" و "قامەتی نوشتاوەی ڕاوێستان" دیکەی بەرهەمەکانی ئەم شاعیرە گەنجەیە کە بە زمانی کوردی بڵاو کراونەتەوە.

بەرهەمەکانی تری موڵایی وەرگێڕانی کتێبی شیعری "ئیسماعیل"ە لە نووسینی ڕەزا براهنی شاعیر و ڕەخنەگری بەناوبانگی ئێرانی کە لەلایەن دەزگای چاپ "غەزەڵنووس" لە شاری سلێمانی بڵاو کراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە