لە ساڵی ۲۰۲۴ەوە دەوامی كارمەندان و ئەفسەرانی هێزەكانی ناوخۆ کەم دەکرێتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە لە ساڵی نوێوە دەوامی كارمەندان و ئەفسەرانی هێزەكانی ناوخۆ كەم دەكرێتەوە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میقداد میری، وتەبیژی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاندووە، لەمساڵدا حاڵەتەکانی تاوان کەمتر بۆتەوە و تا ڕادەیەک ئەنجامدانی تاوان کۆنتڕۆڵ کراوە و ئاستی هەواڵگری ناوخۆش باشتربووە.
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، لە ساڵی نوێدا کاتەکانی دەوام کردنی وەزارەتەکە دەگۆڕێت و کارمەندان و ئەفسەرانی هێزەکانی ناوخۆ کاتی دەوام کردنیان بۆ کەمتر دەکرێتەوە تا زیاتر پشوو بدەن.
وتەبیژی وەزارەتی ناوخۆ وتووشیەتی "كارمەندانی ناوخۆ مووچەکانیان لە کاتی خۆیدا وەردەگرن بەبێ دواکەوتن".
بۆچوونی بەکارهێنەران