شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-12-12 07:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا پەلاماری هاوپەیمانان دەدرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری ئەمریکیی کرێدڵ، چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە بنکە سەربازییەکانی هێزە ئەمریکی و فەرەنسی و بەریتانییەکاندا لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا ڕوو‌داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئەمریکیی کرێدڵ و ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسی بڵاویان کردۆتەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانان لە شاری ئەلشەدادی (Al-Shaddadah) کە لەژێر کونترۆڵی هێزە کوردەکانی سووریایە.

هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، تەقینەوەکان بەهۆی هێرشی درۆن و کاتیۆشاوە بووە کە هێزەکانی دژ بە ئەمریکا لە سووریا ئەنجامیان داوە بەڵام خەساری گیانیی نەبووە. هەر چەند کە تەقینەوەکان بەهێز بوون.

هێرشەکان بە وردی کراوەتەسەر بنکەی ئەلجبسە، کە نزیکە لە بیرە نەوتەکانی نزیک لە ناحیەی ئەلشەدادی، کە بەپێی هەواڵدەریی سپۆتنیک هێزەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسای تێدا جێگیرە.

ئەم گۆڤارە ڕاشیگەیاندووە هێرشی هاوشێوەی ئەم هێرشانە کراوەتە سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات هەر لەم ناوچانەدا و بەهۆیەوە فڕۆکەیەکی بێ‌فڕۆکەوانی ئەمریکی کەوتۆتە خوارەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە