ڤیدیۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق دەکات
پوختەی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە حکوومەتی عێراق کرد بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانە بکات کە بەرپرسیارن لە هێرشکردنە سەر ئەمریکییەکان لە عێراق.
پەڕەی ڤیدیۆ
لێدەری ڕاستەوخۆ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا قسەی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، باسیان لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین و پێویستی رێگری کردن لە درێژبوونەوەی ململانێکان کردووە.
لهوهتهی ئیسرائیل هێرشی بۆ سهر كهرتی غهززه دهستپێكردووە زیاتر له ۷۰ جار هێرشكراوهته سهر هێزهكانی ئهمریكا و هاوپهیمانان له عێراق و سووریا، ئهوهش بهرپرسانی ئهمریكای نیگهران كردووه.
لەمبارەوە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە حکوومەتی عێراق کرد ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات بۆ پاراستنی هەموو ئەو دامەزراوانەی کە کارمەندانی ئەمریکی لێیە، هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانە بکات کە بەرپرسیارن لە هێرشکردنە سەر ئەمریکییەکان لە عێراق.
بۆچوونی بەکارهێنەران