فەرماندەیەکی باڵا و دوو بەرپرسی دیکەی SDF لە تەقینەوەیەکدا گیانیان لەدەستدا
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات کوژانی فه‌رمانده‌یه‌كى باڵاى سه‌ربازیى خۆى و دوو بەرپرسی دیکەیشی ئاشكرا کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئاشكرای كرد، "له ئه‌نجامى هێرشێكى تیرۆریستى له ڕۆژهه‌ڵاتى دێره‌زوور، فه‌رمانده‌یه‌كى باڵامان شه‌هید بووه".
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت، "ڕۆنی وڵات، ئەندامی ئەنجومەنی سەربازیی هەسەدە و هاوكات ئەندامی فەرماندەیی ئەنجومەنی سەربازیی دێره‌زۆریش بووه".
هه‌سه‌ده ورده‌كاریى زیاتر بڵاو نه‌كردۆته‌وه كه ئاخۆ هێرشه تیرۆریستیه‌كه چۆن و چى بوه، به‌ڵام هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ى هه‌سه‌ده، دژه تیرۆرى هەرێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "لەئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی هێزه‌كانى یەپەگە، سێ بەرپرسی باڵای سەربازیی یەپەگە لە پارێزگای دێرەزووری سووریا کوژراون".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران