شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-12-06 05:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەسەدە بەرپرسێکی داعشی لە ڕەققە دەستگیر کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات دەستگیرکردنی بەرپرسی دابین‌کردنی چەکی داعشیان لە ڕەققە ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە ناو شاری ڕەققە ئەنجام‌داوە و لە ئەنجامدا "عەبدولڕەزاق مەحموود زەبەکی"، کە نازناوی "ئەبوو خەتاب"ە و بەرپرسێکی داعشە لەو شارە، دەستگیر کراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە بەرپرسی دابەش‌کردنی چەک و تەقەمەنی بووە بۆ شانەکانی داعش لە شاری ڕەققە و گوندەوارەکانی.

هەسەدە ڕاشیانگەیاند، "زەبکی" لە شاری بابەوە هاتووە و لە گەڕەکی کوردان لە بەشی باکووری ڕەققە نیشتەجێیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە