شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-29 08:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم بۆ هەفتەی داهاتوو دوا دەکەوێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی فیدراڵیی بە شاندی هەرێمی کوردستانی گوتووە، لەبەر نەبوونی پارە ناردنی ۷۰۰ ملیار دینارەکەی ئەم مانگە دوا خراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیای پارتی بڵاویکردەوە، لەکاتێکدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو رۆژە لە بەغدان بە ئومێدی دۆزینەوەی رێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی مووچە و بوودجە، باس لە دواکەوتنی ناردنی دوایین ۷۰۰ ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ هەفتەی داهاتوو بە بیانووی نەبوونی نەختینە.

کاروان یار وەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت، "جۆرێک لە لێکتێگەیشتن و زەمینەیەک هەیە بۆ رێککەوتن، بەڵام تا ئێستا رێککەوتنی کۆتایی نەکراوە، ئایا بە چی دەرچەیەک دێنە دەرەوە، ئایا یاسای بودجە جێبەجی دەکرێت، ئایا حکوومەتی فیدراڵیی خۆی ڕاستەوخۆ لەرێی ئەژماری بانکییەوە مووچە دەدات بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان یاخود نەخێر ئەگەر بەو بڕوایەی کە یاسای بوودجە هەموار بکرێتەوە و پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان جیا بکرێتەوە".

ئەگەر پرسی هەموارکردنەوەی یاسای بوودجە سەر بگرێت، ئەوا مووچەی فەرمانبەران لە خەرجیی ڕاستەقینە جیا دەکرێتەوە و مانگانە حکوومەتی عێراق پابەند دەکرێت کە ئەگەر پشکی هەرێمی کوردستانیش نەدات، دەبێت مووچەی فەرمانبەران خەرج بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە