شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-29 07:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مانەوەی کەمپی هۆل مەترسی لەسەر ئاشتیی جیهانی دروست دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانىی عێراق ڕایدەگەیەنێت مانەوەی کەمپی هۆل مەترسی لەسەر ئاشتیی جیهانی دروست دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیى عێراق لە میانى کۆبوونەوەیدا لەگەڵ باڵیۆزی ئازەربایجان، ڕایگەیاند: ئامانجی ستراتیژی ئێستای حکوومەتی عێراقی داخستنی کەمپی هۆلە لە سووریا، کە تایبەتە بە خێزان و منداڵەکانی چەکدارانی داعش.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانىی عێراق هۆشداری داوە لە مانەوەى کەمپەکە و جەختی کردووەتەوە، کە مانەوەی ئەو کەمپە مەترسی ڕاستەقینە لەسەر ئاشتی جیهانی دروست دەکات.

کەمپی هۆل دەکەوێتە سنوورى شارى حەسەکە لە کوردستانی سووریا و نزیکەى ٧٠ هەزار ژن و منداڵى  چەکدارانى داعشی تێدایە کە خەڵکى چەندین وڵاتى جیاوازن و زۆرینەیان عێراقین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە