شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-29 06:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کاندیدەکانمان وەک لایەنەکانی تر بە پاسەوانەوە ناگەڕێن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند کاندیدەکانمان گەنجانی کەرکووکن نەک وەک لایەنەکانی تر کە بە پاسەوانەوە دەگەڕێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، لە چوار ساڵی ڕابردوودا دوو مانگ جارێک سەردانی کەرکووکیان کردووە. وتیشی، "خەڵک دەنگمان پێبدات کەرکووک دەکەینە یەکێک لە شارە پێشکەوتووەکان."

ناوبراو باسی لەوەش کرد، "کاندیدەکانی ئێمە گەنجەکانی ناو کەرکووکن نەک وەک لایەنەکانی تر کە بە ڕەتڵی ئۆتۆمبێل و پاسەوانەوە دەگەڕێن."

ئەوەشی خستەڕوو، خەڵکی کەرکووک دەتوانن پارێزگارێکی دڵسۆز دابنێن و باشترین دەرفەت هەیە.

شایانی باسە حکوومەتی عێراق ١٨ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵی وەک وادەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاری‌کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە