حکوومەتی هەرێم رێگری لە مامۆستایان کردبا، لە بازگەکانی خۆیەوە دەیکرد
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەممە ۲۶ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۳، کۆمەڵێکی زۆر لە مامۆستایانی ناڕازی بەرێکەوتن بەرەو بەغدا بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان و داواکردنی مافەکانیان، بەڵام لە بازگەی چیمەن لە نزیک کەرکووک رێگرییان لێکرا و بەرپرسانی بازگەکە نەیانهێشت تێپەڕن.
دواتر چەند پەرلەمانتارێک لە عێراق لەوانە موسەنا ئەمین و دارا سێکانیانی ڕایانگەیاند کە حکوومەتی هەرێم داوای لە لایەنی پەیوەندیداری عێراقی کردووە ڕێگری لە مامۆستایان بکات.
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەم وتانە ڕەتدەکاتەوە و بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، "ڕاست نییە و هیچ هەوڵێکی وانییە. هیچ هەولێک لە نێوان حکوومەتی هەرێم و عێراق نییە بۆ ڕێگری لە مامۆستایان، ئەگەر حکوومەتی هەرێم ڕێگری بکردایە لە بازگەکانی خۆیەوە دەیکرد، چ پێویست بوو لە بازگەکانی عێراقەوە بیکات."
پێشەوا هەورامانی باس لەوەش دەکات، هەوڵی ئەوان بۆ گەیشتنە بە رێککەوتن و "ئەگەر هەوڵێک هەبێت بۆ ڕێکەوتنی مووچەیە بۆ مامۆستایان و توێژەکانی تر نەک ڕێگری کردنیان، ئەسڵەن ڕوونە کە هەوڵی مامۆستایان هەوڵی ئێمەشە. ئێمەش هەمان بۆچوونمان هەیە کە ماف و ئیمتیازاتی مووچە و حەقی خەڵکی هەرێم لای حکوومەتی عێراقە".
بۆچوونی بەکارهێنەران