مەسعوود بارزانی و وەزیری بەرگریی عێراق هەماهەنگیی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقیان تاوتوێ کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی، لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق کۆ بوویەوە و لەسەر هەماهەنگی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق گفتوگۆیان کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەدین پێشوازیی لە سابت محەمەد سەعید ئەلعەباسی وەزیری بەرگریی عێراق کرد.
بارەگای بارزانی دەڵێت: "لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی عێراق و شەڕی تیرۆر و هەماهەنگیی و کاری هاوبەشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق ئاڵوگۆڕ کرد".
#کوردپرێس
#مەسعوود بارزانی
#هەولێر
#سوپای عێراق
#بەغدا
#پێشمەرگە
#وەزیری بەرگریی عێراق
#سابت محەمەد عەباسی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران