شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-19 11:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نابێت کورد بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق قبووڵ بکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەحموود عوسمان ڕایگەیاند، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیارەکانی هێندەی چوارچێوەی سیاسیان هەیە یاسای نین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت: "دادگای فیدراڵی مافی ئەوەی نییە لەبارەی سەرۆکی پەرلەمان ئەو بڕیارە بدات، لە ڕاستیدا دادگاکە خۆی بووە بە کێشە، هەر ڕۆژە و بڕیارێک دەدات، زۆر شت دەکات هیچ پەیوەندی بەم دادگایەوە نییە و دادگایەکی دەستووری نییە".

ناوبراو باسی لەوەش کرد، پێویستە چارەسەرێکی ئەو دادگایە بکرێت و یاسایەکی نوێی بۆ دانبرێت، لە هەمانکاتدا دادگایەک هەبێت دەستووری بێت و دەسەڵاتی هەبێت ئەو بڕیارانە بدات، چوونکە دادگای فیدراڵی هی ئەو کاتەیە کە بەپێی یاسای کاتی برێمەر دانراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی محەمەد حەلبووسی لە پەرلەمانی عێراق، لە ئەنجامدا حەلبووسی سەرجەم وەزیر و بەرپرسە باڵاکانی لە حکوومەت کشاندەوە و فراکسیۆنەکەی بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە