بنکەی هەریر لەلایەن هاوپەیمانانەوە چۆڵ کراوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەکان ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر ۱۹:۱۵، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت ئەو بنکەیە پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات، بەڵام لە ۲۰-۱۰-۲۰۲۳ چۆڵ کراوە.
دەشڵێت، بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە کۆگەی سووتەمەنیی بنکەکە کەوتووەتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران