محه‌مه‌د شیاع سوودانی و نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆ بۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێک پرس و دۆسیه‌ی دارایی و سیاسی له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی كرا، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵه‌كان كرایه‌وه به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی كردنی حكوومه‌ت له جێبه‌جێ كردنی پرۆگرامه وزاریهكهیدا، كه خاڵه‌كانی پرۆگرامه‌كه تیشكیان خستۆته سه‌ر باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و باشتركردنی ئابووری و بارودۆخی ژیان له هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق.
هەروەها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كرا كه له مانگی شوباتی 2024 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها باس له گرنگی پاڵپشتی كردنی هه‌وڵه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌رانه كه له‌گه‌ڵ خواست و ویستی هاوڵاتیانی هه‌رێم یه‌كبگرێته‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نی ئه‌منی و ئابووری و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئامانجی به‌هێزكردن و به‌رده‌وامی سه‌قامگیری عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كران.
بۆچوونی بەکارهێنەران