پهرلهمانتارێكی کورد له ئیستانبوڵ دەستبەسەر کرا
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سیاسەتمەداری كورد و ئهندامی پهرلهمانی توركیا له ئیستانبوڵ بە تۆمەتی لێکۆڵینەوەیەک کە ساڵی ۲۰۱۲ دەستیپێکردووه لهلایهن پۆلیسهوه دەستبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە تۆمەتی لێکۆڵینەوەیەک کە ساڵی ۲۰۱۲ دەستیپێکرد، پۆلیس چوونە ماڵی سیاسەتمەداری کورد ئایسەل تۆغلوک و دەستبەسەریان کرد، جێبەجێ کردنی حوکمی ۱۰ ساڵ زیندانی بەرامبەر تۆغلوک بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماری کۆجالیەوە دواخرابوو.
کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاویكردهوه، "پۆلیس چوەتە ماڵی سیاسەتمەداری کورد ئایسەل تۆغلوک، دەستبەسەریان کردووە و براوە بۆ دادگای چاگلایان".
ئاماژهی بهوهش كردوه، جێبەجێ کردنی سزا بەسەر ئایسەل تۆغلوک بەهۆی نەخۆشییەوە، دواخراوه، کەچی هەراسانکردنی دادوەری لە دژی ناوبراو بەردەوامە.
بۆچوونی بەکارهێنەران