شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-07 08:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی یەکێتی: دەبێت کورد خۆی لە گرژییەکانی ناوچەکە بەدوور بگرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، دەبێت کوردەکان خۆیان لە گرژییەکانی ناوچەکە بەدوور بگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبەینێ پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و هەوڵی یەکخستنی نێو ماڵی کورد دەدەن و کاری لەپێشینەیان ئەوە دەبێت.

دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ پارتی باسی کێشەکان دەکەین، ڕەوشی ئەمنی و سنوورەکان و کێشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاووتوێ دەکەین.

ئاماژەی بەوەش کرد، کۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتی ڕاسپاردەکانی کۆنگرەیە.

لەبارەی ڕەوشی ناوچەکەوە سەعدی پیرە دەڵێت، دەبێت کورد خۆی لە گرژییەکانی ناوچەکە بپارێزێت، چوونکە ناوچەکە لە کوڵاندایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە