شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-04 07:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ دواخستنى هەڵبژاردنی پەرلەمانی رێککەوتنمان لەگەڵ یەکێتى نەکردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بڕیارە هەڵبژاردن لەکاتى خۆیدا بەرێوەبچێت.

یەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی-ی ڕاگەیاندووە: هیچ ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ یەکێتی نەکردووە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان. ئەوەش لەدوای ئەوە دێت سەرۆکی فەرەنسا هۆشداریدا کە دەبێت هەڵبژاردنەکانى هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، ئەگەر ئەنجامەکەی هەرچی بێت.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئین ئاڕتی، بەهۆی بەسەرچوونی ماوەی یاساییانەوە وڵاتان ئامادەنین مامەڵە لەگەڵ مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی و پارتی و یەکێتی بکەن، مامەڵەش لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم تەنها بۆ ئەو مەبەستە دەکەن کە هەڵبژاردنی هەرێم ئەنجام بدرێت و وەک تاکە دامەزراوەیەکە کە لە هەرێم مابێتەوە لە ئێستادا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە