به‌رگریی ئیسلامیی عێراقى هێرش کردنەسەر شارێکی ئیسرائیل ڕادەگەیەنێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گرووپى به‌رگرىی ئیسلامیى عێراقى، ڕایدەگەیەنێت له‌به‌رانبه‌ر هێرشه‌کانى ئیسرائیل بۆسه‌ر که‌رتى غه‌ززه هێرشیان کردۆته سه‌ر شارێک.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گرووپى به‌رگریى ئیسلامیى عێراقى، لە ڕاگەیێندراوێکدا ئیدیعا دەکات به‌یانى ئه‌مرۆ هێرشێکى چه‌کداریان بۆسه‌ر شارى ئیلات له ئیسرائیل ئه‌نجامداوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هێرشه‌کان له‌وه‌ڵامى داگیرکارى ئیسرائیل بووه بۆسه‌ر که‌رتى غه‌زه و به‌ئامانجگرتنى ژن و منداڵان.
به‌شێک له که‌تیبه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى هێزه بیانیه‌کان له عێراق به‌ئامانج ده‌گرن به‌هۆى پشتیوانى راسته‌وخۆیان بۆ ئیسرائیل به‌ڵام یه‌که‌مجاره گرووپێک ڕایبگه‌یه‌نێت که توانیویه‌تى هێرش بکاته سه‌ر ئیسرائیل.
بۆچوونی بەکارهێنەران