شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-02 10:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاووڵاتییەکی کورد وەکوو باڵیۆزی ئەمریکا لە میسر هەڵبژێردرا

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- سەرۆکی ئەمریکا ژنێکی کوردی کاندید کرد بۆ باڵیۆزی وڵاتەکەی لە میسر و لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە پەسەند کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێرۆ مستەفای تەمەن ۵۰ ساڵ کە لە دایکبووی شاری هەولێرە، کاندیدی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ باڵیۆزی میسر و خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە و پێشتریش چوارساڵ باڵیۆزی ئەمریکابووە لە بولگاریا.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی هێرۆ مستەفای وەک کاندیدی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئەو پۆستە دیپلۆماسییە ئاشکرا کرد و دەڵێت:" خاتوو هێرۆ مستەفا کەسێکی خاوەن ئەزموونە و پێشتریش باڵیۆزی ئەمریکا بووە لە بولگاریا لە ساڵی ۲۰۱۹تا ۲۰۲۳ و هەروەها لە عێراق، پورتوگال، هیندستان، لوبنان و یۆنان  لە سلکی باڵای دیپلۆماسیی جۆراوجۆردا  ئەرکی پێدراوە و کاریکردووە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە