سەرۆک کۆمار گەیشتە کوردستان/وێنە
پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران، بە مەبەستی کردنەوەی چەندین پڕۆژە سەردانی کوردستانیان کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە خولی دووهەمی سەردانەکەیدا بۆ کوردستان بەمەبەستی کردنەوەی چەندین پڕۆژە گەیشتە کوردستان و لەلایەن حوجەتولئیسلام پوورزەهەبی نوێنەری وەلی فەقی لە کوردستان، ئیسماعیل زارعی کووشا پارێزگاری کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکەوە پێشوازیی لێکرا.
کردنەوەی هێڵی ئاسنی هەمەدان بۆ سنە و فڕۆکەخانەی سەقز، سەدی گاڕان، باڵەخانەی بەنداوی چراغ وەیسی سەقز و چەند پڕۆژەی دیکە لە ڕیزی بەرنامەکانی سەرۆک کۆماردایە.


بۆچوونی بەکارهێنەران