شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-27 05:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ھێرشێكی سەر ھێزەكانمان لە ھەولێر شكستپێھێناوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- وتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند ھێرشێكی سەر ھێزەكانمان لە ھەولێر شكستپێھێناوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی ئەمشەو ھێرشێكی درۆنی كرایە سەر بنكەی ھێزەكانی ئەمریكا لە شاری ھەولێر، پات ڕایدەر راگەیاندووە كە وەڵامی ھەر ھێرشێک دەدەینەوە كە لە ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست بكرێتە سەر ھێزەكانمان.

پات ڕایدەر راشیگەیاند: ٩٠٠ ھەزار سەربازمان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەیە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، هێزەكانمان ڕووبەڕووی 12 هێرش لە عێراق و چوار هێرش لە سووریا بوونەتەوە.

قسەكانی وتەبێژی پێنتاگۆن دوای ئەوە ھات كە بەرەی بەرگریی عێراق بەرپرسیارێتی خۆی لە ھێرشەكەی ئەمشەوی سەر ھەولێر ڕاگەیاند.

 ئەمشەو هێرشی درۆنی لەلایەن گرووپە شیعەكانەوە كرایەسەر هێزەكانی ئەمریكا لەنزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

بەرەی بەرگری ئیسلامی عێراقی لە راگەیەندراوێكدا بەرپرسیارێتی هێرشەكەی لەئەستۆگرتووە و دەڵێت بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان راستەوخۆ هێزەكانی ئەمریكا لەنزیك فڕۆكەخانەی هەولێر بەئامانج گیراون.
 

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە