شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-25 10:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ ڕێگری کردن لە گردبوونەوەی هاوسۆزی بۆ غەزە، پارتی هێزێکی زۆری هێنا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ڕایدەگەیەنێت "رۆژی هەینی پارتی هێزێکی زۆری هێنابوو بۆ دەوری مەڵبەندی کۆمەڵ لە هەولێر، تاکوو گردبوونەوەی هاوسۆزی بۆ غەزە ئەنجام نەدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حەكیم وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، ڕایگەیاند: "ئێمە لە بەر ئەوەی خوازیاری ئاڵۆزی و ڕەد و ڕەدکاری نین و هەرێم و دانیشتوانەکەی کەم گرفتیان نییە، نەهاتین ئەم ڕەفتارە ناشرینە گەورە بکەین، جوانیش نییە بۆ پارتی رێگە بدات بەرپرسە باڵاکانی لێدوانی لەو ئاستە نزمە بدەن، کە خزمەت ناکات".

ناوبراو ڕاشیگەیاند، "ئێمە پێمان سەیرە لە ناو کورددا هەبێت ئاوا هاوئاوازی زایۆنیزم بێت و ڕقی لە دانیشتوانی مەزڵووم و بێکەسی غەزە بێت، ئەمما هاوسۆزی و پشتیوانی ئێمە بۆ دانشتیوانی غەزە هەڵقوڵاوی پابەندیمانە بە فەرمودەیەکی پێغەمبەری ئازیز کە دەفەرموێت: قال رسول الله : (مثل المؤمنين في توادهم وتراحمهم وتعاطفهم مثل الجسد إذا اشتكى منه عضو تداعى له سائر الجسد بالسهر والحمى) کە کورتەکەی ئەوەیە مسوڵمانان دەبێت وەکوو یەک لاشە بن و ئازاری بەرانبەر بە هی خۆ بزانن".

ئاماژەی بەوەش دا، ئەمما هەرکەس تەنز و گاڵتە بە ئێمە دەکات، ئەوا تەنها دەڵێین: إِن تَسْخَرُوا مِنَّا فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنكُمْ كَمَا تَسْخَرُونَ

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە