پەیوەندییەكانی چین لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ کران
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی نوێی چین لە هەولێر کۆ بوونەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لیۆ جیۆن، كۆنسوڵی گشتیی نوێی كۆماری چینی میلـلی "باسیان لە پەیوەندییەكانی چین لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و جەختیان لە ئامادەیی و خواستی دوولایەنە بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان و فراوانكردنی بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش كردەوە."
لیۆ جیۆن، كۆنسوڵی گشتیی نوێی كۆماری چین ئاماژەی بە پلانی داهاتووی وڵاتەکەی كرد بۆ كردنەوەی بەشی خزمەتگوزاریی ڤیزا و دروستكردنی بینای كۆنسوڵخانەیان لە هەولێر.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە، بەشێکی دیدارەکە بوو.
بۆچوونی بەکارهێنەران