پۆلیسی تورکیا هاوسەرۆکی ڕێکخستنەکانی هەدەپە-ی لە مووش دەستگیر کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی گەلان لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تیمەکانی پۆلیسی مووش لە ناوەندی شار و چەند شارۆچکەیەکی پارێزگاکە هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ یەک لەو ماڵانە ماڵی بەرماڵ نێرگز، هاوسەرۆکی رێکخستنەکانی هەدەپە بوو کە دوای شکاندنی دەرگای ماڵەکەی، چوونە ژوورەوە و دەستبەسەریان کرد.
هۆکاری دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکی ڕێکخستنەکانی هەدەپە لە مووش ڕانەگەیێندراوە و بۆ وەرگرتنی گوتەکانی گوازراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی مووش.
بۆچوونی بەکارهێنەران